ھەڵوێستی دژبەرانەی فەڕەنسە لە بارەی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە بە ھێنانەئارای بانگەشەی بێ بنەما ، ئیددعای کرد ئێران بۆ وەدەسھێنانی چەکی ئەتۆمی ھەوڵ ئەدات .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە لە بارەی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە دەسڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناڤۆکی دەرەنجامی بەرچاوی ژئۆ ستراتژیکی ھەیە ، بانگەشەی کرد : ئەوە رەوشێکی زۆر مەترسیدارە .
فەرەنسە لە تەنیشت بەریتانیا و ئاڵمان سێ ئەندامی ئەوروپایی تاقمێکن کە لە ساڵی 2015 وە بە رێککەوتنێک لە گەڵ ئێران گەیشتوون لەسەر بەرنامەی ناڤۆکیی ئەم وڵاتە .
ئەم رێککەوتنە بڕیار وابوو لە بەرامبەر بەدیھێنانی بەربەستیی لە چەند بەشێکی بەرنامەی ناڤۆکی ، بایکۆتەکانی بە بیانووی ناڤۆکیی لە دژی ئێران ھەڵوەشێنی .
کۆماری ئسیلامیی ئێران لە کاردانەوە بە بێ کرداریی ئەوروپیەکان لە 5 ھەنگاودا بە پێی بڕگەکانی رێککەوتنی ناڤۆکیی ، بەڵێنەکانی خۆی لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا کەم کردەوە .