کانونی دوھەم 26, 2021 10:33 Asia/Tehran
  • دۆسیەی ترەمپ بۆ دادگایی کردن ڕادەستی سێنا کرا

دۆسیەی پرساندنی «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بۆ تاتوێ کردن لە دادگەی سێنادا، ڕەوانەی ئەم ئەنجومەنەی ئەمریکا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەندامانی ناسراو بە «بەڕێوەبەرانی پرساندن» کە ھەڵبژاردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە دۆسیەی پرساندنی «ترەمپ»یان بە تۆمەتی «ھاندان بۆ ئاژاوەگێڕی» ڕەوانەی ئەنجومەنی سێنا کرد ھەتا لە کۆبوونەوەکانی دادگەکەی دا کە بڕیارە لە ھەشتەمی فڤریەوە پێک بێت، تاوتوێ بکرێت.

دوای گەییشتنی دۆسیەکە بە سێنا، «جیمی ڕاسکین» سەرپەرشتی گروپی «بەڕێوەبەرانی پرساندن»ی سەربە ئەنجومەنی نوێنەران، داخوازنامەی تێمەتەکانی «ترەمپ»ی خوێندەوە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ١٣ی ژانویە گەڵاڵەی پرساندنی ترەمپی پەسەند کرد.

جێگای وەبیر ھێنانەوەیە کەف «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا تۆمەتی پێشێلکاری و تاوانی قورسی وەک ھاندانی لایەنگرانی خۆی بۆ ھەڵکوتانە سەر بینای کۆنگرێسی ئەمریکا لە ڕۆژی چوارشەممە شەشەمی ژانویە لە سەرە.

سەرپەیڤ