کانونی دوھەم 27, 2021 03:57 Asia/Tehran
  • بایدێن: ئەمریکا لە دامەزراندنی دادگەری دا فەشەلی ھێناوە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە وتی: ئەمریکا لە دامەزراندنی دادگەری فەشەلی ھێناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی «سی ئێن ئێن»، «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە لە وتەگەلێکدا ڕایگەیاند: بەڵێنی ئەم وڵاتە پێکھێنانی یەکسانی و ھاوسەنگییە کە لە ڕاپەڕاندنی دا سەرکەوتوو نەبووە.

«بایدێن» ھەروەھا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەمەی کە سپی پێستەکانی ئەمریکی قەت ناتوانن لەو ژانە مێژووییە تێ بگەن کە ڕەش پێستەکانی ئەمریکا ھەستیان پێ کردووە، وتیشی: ئەمە ئەزمونێکە کە زۆرێک لە شارومەندانی دیکە دەیگوازنەوە بۆ یەکتر.

ناڕەزامەندییە گشت داگرەکان لە ئەمریکا کە دوابەدوای کوژرانی «جۆرج فلۆید» شارومەندی ڕەش پێستی ئەمریکی لە لایەن پۆلیسێکی سپی پێستەوە لە ویلایەتی مینەسوتا لە ٢٥ی مای دەستی پێکرا، لە ئێستادا بووەتە بزوتنەوەیەکی دادخوازانە لەژێرناوی«گیانی ڕەش پێستەکان گرینگە»وھێشتا دانەمرکاوەتەوە.

سەرپەیڤ