کانونی دوھەم 29, 2021 04:06 Asia/Tehran
  • «پاپا فرانسیس» چاوی بە «ئایەتوڵڵا سیستانی» دەکەوێت

کاردیناڵ «لوییس ڕافائێل ساکۆ» مەترانی گەورەی کلدانیی عێراق ڕایگەیاندووە کە ، «پاپا فرانیسیس» ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان لە سەردانەکەی داھاتووی بۆ عێراق چاوی بە «ئایەتوڵڵا سیستانی» ڕابەری باڵای شێعەکانی ئەم وڵاتەش لە شاری نەجەفی پیرۆزدا دەکەوێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کاردیناڵ «لوییس ڕافائێل ساکۆ» مەترانی گەورەی کلدانیی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی فەرەنسا کە لە میدیاکانی عێراقیش دا ڕەتکدانەوەیەکی بەربڵاوی ھەبوو، وتیشی: ئەم دیدارە تایبەتی دەبێت و ھەردووک لا  چوارچێوەیەکی کارو چالاکی بۆ ئیدانەکردنی ئەوەی دەستدرێژی بۆ سەر مرۆڤایەتی بێت، تاوتوێ دەکەن.

«پاپا فرانسیس» بڕیار وایە سەرەتای مارسی داھاتوو سەدانی عێراق بکات.

«لوییس ڕافائێل ساکۆ» ھیوادرایی دەربڕیوە کە لە ڕەوتی ئەم سەردانەدا، بەڵگەنامەی «برایەتیی مرۆڤ بۆ ئاشتیی جیھانی» واژۆ بکرێت ھەتا ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا بۆ پتەوکردنەوەی بایەخەکانی وتووێژو دیالۆگی ئینسانی لە دەوری یەک خڕ کاتەوەو ڕق لە دڵی و تونئوتیژی ئیدانە بکەن.

بە قسەی ھەواڵدەریی فەرەنسا، «پاپا فرانسیس»و «ئەحمەد تەیب» ئیمامی ئەلئەزھەر ئەم بەڵگەنامەیەیان ساڵی ٢٠١٩ زایینی لە ئەبوزەبی واژۆ کرد.

سەرپەیڤ