شوبات 05, 2021 14:19 Asia/Tehran
  • بایدێن و بانگەشەی تازە: دیپلۆماسیی ئەمریکا گەڕاوەتەوە

«جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە ڕۆژی پێنج شەممە بانگەشەی کرد،دیپلۆماسیی ئەمریکا گەڕاوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە بۆ شی کردنەوەی ئەوبەرایەتییەکانی سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتەکەی سەردانی وەزارەتی دەرەوەی کرد بوو، بانگەشەی کرد کە واشێنگتۆن لەمە بەدواوە لە ھەموو شوێنێکی جیھان پشتگری لە دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەکات.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وێڕای دان نان بەو کارەساتە مرۆڤیانەی کە لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە لە سای داکۆکیی وڵاتەکەی لە ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە شەڕی یەمەن دا قەوماوە، بانگەشەی کرد،دەوڵەتەکەی ھەوڵێکی دیپلۆماسیانەی بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕی یەمەن دەست پێ کردووە.

«جۆ بایدێن» لە درێژەی وتەکانی دا ھێرشی کردە سەر ڕووسیاو چینیش و باسی نیازی واشێنگتۆنی کرد لە مەڕ خۆی وتەنی بەرنگار بوونەوەی دەستەڵات گرتنی ئەو دوو وڵاتە.

«بایدێن» چینی وەک بەبڕشتانەترین خەنیمی ئەمریکا ناساندو بەڵێنی دا کە واشێنگتۆن لە بواری جۆربەجۆردا بە خودانەتیی مەعنەوی و سیاسەتی ئابووریشەوە بەربەرەکانێی پەکین دەکات.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی ڕووسیاشەوە وتی: واشێنگتۆن بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی تێچووی ڕووسیاو بەرگری کردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ھیچ دڕدۆنگییەکی نیە.

«جۆ بایدێن» لە بارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ئاڵمانیاش وتی: «لۆید ئاستین» وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکای ڕاسپاردووە بۆ تاوتوێ کردنی ڕەوشتی ھێزەکانی ئەمریکی لە سەرتاسەری جیھان و لە کاتی ئەم تاوتوێ کرانەش ھەرچەشنە جێگۆڕکێیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ئاڵمانیا ڕادەگیردرێت.

«جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژە ڕادەربڕینەکانی بانگەشەی گۆڕدرانی سیاسەتی وڵاتەکەی لە ھەمبەر کۆچبەران و پەناخوازانیشی کردو ڕایگەیاند: بەم زووانە فەرمانێکی تر دەردەچێت کە بە گوێرەیەوە ھەوڵێکی تازە بۆ وەرگرتنی پەناخوازان دەخرێتە گەڕ.

سەرپەیڤ