شوبات 07, 2021 09:37 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنەوە لە مۆسکۆ ، 17 کوژراو و بریندار

ئاگرکەوتنەوە لە بینایەک لە باشووری مۆسکۆی پێتەختی روسیا ، 17 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە .

رێکخراوی رووداوە نائاساییەکان شەوی رابردوو رایگەیاند  بە ھۆی ئاگرکەوتنەوە لە بینایەک ھەڵکەوتوو لە دەوروبەری باشووریی مۆسکۆ لانیکەم سێ کەس لەوان دوو منداڵ کوژران و 14 کەسی دیکە بریندار بوون . 

ھێشتا ھۆکاری ئەم ئاگرکەوتنەوە دیاری نەکراوە بەمحاڵەوە دەگوترێ ، شۆرتی کارەبا بە ئەگەری زۆرەوە ھۆکار بووبێت . 

دادئەستێنی مۆسکۆ لێکۆڵینەوە لە بارەی ھۆکاری ئەم ئاگرکەوتنەوەی دەسپێکردووە تا دەرکەوێت ئایا تێبینی پاراستن و ئیمەنی لە بیانەکەدا لەبەرچاو گیراوە یان نا . 

سەرپەیڤ