شوبات 07, 2021 12:25 Asia/Tehran
  • نەوتی برێنت بەرزترین نرخی تۆمار کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 7ـی شوباتی 2021، نرخی نەوتی برێنت لەبازارەکانی جیهاندا بەردەوامە لەبەرزبوونەوە و بە 59 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش بە 56 دۆلار و 85 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ساڵی 2020 خواست لەسەر نەوتی خاو بە رێژەی 30٪ دابەزی، ئەوەش بەهۆی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا، بەڵام لەگەڵ پەسه‌ندکردنی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە.

ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه‌ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌کانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ له‌ سه‌رو 50 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌کرێت، هۆکاری ئه‌مه‌ش بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و که‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌مریکاو به‌ریتانیاو چین، ڤاکسینیان دژی کۆرۆنا به‌رهه‌مهێناوه‌.

سەرپەیڤ