شوبات 08, 2021 14:58 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ باڵاترین ئاست لە مانگی ژانیڤەریەوە

نرخی جیھانیی نەوت بۆ یەکەم جار لە ژانیڤەری 2020 وە بۆ بەرمیلی 60 دۆڵار بەرزبووەوە .

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزدەبێتەوە و نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت ٦٠ دۆلارى تێپەڕاند.نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٦٠ دۆلارو ١٠ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٧ دۆلارو ٥٦ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، کەئەوەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو. 

گۆڕانکارییه‌کان له‌ نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه‌ دێت، لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠دا یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ١٩ دۆلار و نەوتی ئەمریکیش بووە سفر دۆلار، بەڵام لە دوای ئەو رۆژەوە بەشێوەیەکی بەردەوام رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

سەرپەیڤ