شوبات 12, 2021 22:17 Asia/Tehran
  • ناوی ئەنساروڵڵای یەمەن سێ شەممەی داھاتوو لە پێرستی ئەو ڕێکخراوانەی وا ئەمریکا بە تیرۆزریستیان دادەنێت، دەھێنرێتە دەرەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە سێ شەممەی داھاتوو ناوی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە پێڕستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دێنێتە دەرەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ئانتۆنی بلینکێن» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شەوی شەممە ڕایگەیاند: بڕیاری دەوڵەتی «جۆبایدێن» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا بۆ دانانی ناوی ئەنساروڵڵای یەمەن لە نێو پێڕستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە ڕۆژی سێ شەممەوە جێبەجێ دەکرێت.

«بلینکێن» جارێکی تر بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەم ھەنگاوەی ئەمریکا لە ئاراستەی یارمەتی دانی مرۆڤیانەی یەمەنە.

دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی «دۆناڵد ترەمپ» لە دوایین ڕۆژانی دەستەڵاتی لە ئاراستەی خواستی ئیمارات و عەرەبستان، ھەردووک وڵاتە دەست درێژکارەکەی سەر یەمەن، ناوی کۆمەڵێک لە ڕابەرانی ئەنساروڵای خستە پێڕستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

سەرپەیڤ