شوبات 13, 2021 19:12 Asia/Tehran
  • راپرسیەک : ترامپ خراپ ترین سەرۆکی ئەمریکایە

ئەنجامی راپرسیەک پێشان ئەدات سەتی 46 ی خەڵکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ بە خراپ ترین سەرۆکی مێژووی ئەم وڵاتە دەزانن .

بە پێی راپۆرتی رۆژی شەممەی ئیرنا ، راپرسیەکی کومپانیای یوگاڤ و رۆژنامەی ئێکۆنۆمیست نیشانیدا باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکا وەک باشترین سەرۆکی ئەمریکا و دوناڵد ترامپ وەک خراپ ترین سەرۆک کۆمار دەستنیشان کراون .

 ئۆباما  سەتی 18  زیاتر لە دەنگەکانی خوشەویست بوونی ئابراهام لینکۆڵن سەرۆکی پێشووتری ئەمریکای وەدەست هێناوە . 

 ترامپ بە وەدسهێنانی کەمترین شاندەری خۆشەویست بوون کۆتایی بە سەرۆکایەتیی خۆی هێنا و کۆشکی سپی بەجێهێشت .

سەرپەیڤ