شوبات 14, 2021 09:35 Asia/Tehran
  • پلۆسی : کۆماریە ترسنەنۆکەکان بوونە ھۆی بێتاوان دەرچوونی ترامپ

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە کاردانەوە بە دەنگی نای ژمارێک لە کۆماریەکان بە دادگایی کرانی ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە دادگای سێنادا گوتی : تاقمێک لە کۆماریە ترسەنۆکەکان بوونە ھۆی بێتاوان دەرچوونی ترامپ .

نانسی پلۆسی لە کۆنگرەی ئەمریکادا رایگەیاند : ئەوەی کە ئەمڕۆ لە سێنادا بینیمان ، تاقمێکی ترسەنۆک لە کۆماریەکان بوون کە بە رواڵەت بژارەیەکی دیکەیان نەبوو و لە بەرگری کردن لە کاری خۆیان دەترسن . 

سەرەنجام لە دادگای لێپێچینەوەی ترامپ لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا 57 کەس لە سێناتۆرەکان کە وەک لیژنەی مونسیفە سوێندیان خواردبوو ، لە گەڵ تاوانبار زانینی ترامپ رازی بوون و 43 سێناتۆریش بۆچوونیان بە پێچەوانە بوو . 

بۆ مەحکوم کرانی ترامپ لانیکەم 67 کەس لە سناتۆرەکان دەبوایە دەنگ بدەن بە تاوانباروونی ئەو . 

لە نێو کەسانێک دا کە دەنگیان دا بە تاوانباربوونی ترامپ ، 7 سێناتۆر کۆماریخواز بوون . 

لێپێچینەوەی ترامپ بە ھۆی ھاندانی لاگرەکانی بوو بۆ پەلامار بۆسەر بینای کۆنگرەی ئەمریکا لە شەشی ژانیڤەری دا . 

سەرپەیڤ