ژمارەی ئەو کەسانەی لە جیهاندا لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە ٨١ ملیۆنی تێپەڕاند
ماڵپەڕی "Worldometers" لە نوێترین ئامارەکانیدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە تا ئێستا لە جیهاندا، ٨١ ملیۆن و ١٤ کەس دوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
ئەو چوار وڵاتەی زۆرترین ژمارەی تووشبووانیان لێ تۆمار کراوە لە هەمان کاتدا خاوەنی بەرزترین ژمارەی کەسانی چاکبووەوەن ، بەم شێوەیە:
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریکا ١٨ ملیۆن و ١١٣ هەزار و ٨٢١ کەس، هیندستان ١٠ ملیۆن و ٦٠٣ هەزار و ٢١٣ کەس، بەڕازیل هەشت ملیۆن و ٦٧٨ هەزار و ٣٢٧ کەس و رووسیا سێ ملیۆن و ٥٧٧ هەزر و ٩٠٧ کەس.
لە دوای ئەو وڵاتانەش تورکیا بە دوو ملیۆن و ٤٦٨ هەزار و ٤١٩ کەس، ئیتاڵیا بە دوو ملیۆن و ٢١٦ هەزار و ٥٠ کەس، بەریتانیا بە دوو ملیۆن و ١٢٥ هەزار و ٣٣١ کەس، ئەڵمانیا بە دوو ملیۆن و ١١٢ هەزار کەس، کۆلۆمبیا بە دوو ملیۆن و ٧٢ هەزار و ٧٩٣ کەس، ئەرجەنتین بە یەک ملیۆن و ٨١٤ هەزار و ١٦٠ کەس، مەکسیک بە یەک ملیۆن و ٥٣٥ هەزار و ٧٨٦ کەس، کۆماری باشووری ئەفریقا بە یەک ملیۆن و ٣٨٥ هەزار و ٩٩٦ کەس و پۆڵەندا بە یەک ملیۆن و ٣٣٦ هەزار و ٤٦٧ کەس دێن.
تا ئێستاش ٢٥ ملیۆن و ٤١٩ هەزار و ٧٣٧ تووشبووی کۆرۆنا لەژێر چارەسەردان.
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا لە شاری وهان رۆژهەڵاتی چین دەرکەوت، بەخێرایی بە جیهاندا بڵاوبووەوە و تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ وڵاتی گرتووەتەوە.
ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ١٠٨ ملیۆن و ٩٧٠ هەزار و ٥٩٢ کەس و دوو ملیۆن و ٤٠١ هەزار و ١٢٤ توشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.