شوبات 15, 2021 18:26 Asia/Tehran
  • ئاشکرابوونی وردەکاریی نوێ لە بارەی پەلاماری لاگرانی ترامپ بۆسەر کۆنگرەی ئەمریکا

رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز وردەکاریی نوێی لە بارەی پەلاماری ئەم دواییانەی لاگرانی سەرۆکی پیێشووی ئەمریکا بوسەر کۆنگرە ئاشکرا کرد .

بە پێی نوسینی رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ، لێکۆڵینەوەکان نیشان ئەدەن لانیکەم 6 کەس لە پاسەوانەکانی راجێر ستۆن راوێژکاری پێشوو و ھاوڕێی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێیشووی ئەمریکا لە گەڵ ئووت کیپێرز میلیشیای دژەحکومەتیی راستگری توندڕۆ، لە پەلاماری شەشی ژانیڤەری لاگرانی ترامپ خۆیان بە بینای کۆنگرەدا کردووە . 

پەلاماری لاگرانی ترامپ بۆسەر کۆنگرە بە دوای بڵاوبوونەوەی پەیام و ڤیدیۆی ھاندەرانەی سەرۆکی پشوووی ئەمریکا لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ، لانیکەم 6 کوژراو و چەندین برینداری لێکەوتەوە . 

راجێر ستۆن بە ھۆی تەگەرەنانەوە لە سەر رێگەی لێکۆڵینەوەکانی کۆنگرە و درۆکردن لە گەڵ  پۆلیس 40 مانگ گیرانی بۆ بڕابووەوە . 

سەرپەیڤ