شوبات 16, 2021 10:14 Asia/Tehran
  • توڕە بوونی «بلینکێن» لە ھێرشە موشەکیەکەی سەر ھەولێری ھەرێمی کوردستان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای توڕەیی دەربڕینی خۆی لە ھێرشە موشەکییەکەی شەوی ڕابردووی سەر شاری ھەولێر، ڕایگەیاند: لە ھەر چەشنە لێکۆڵینەوەیەک کە بکەرانی ئەو ھێرشە ناچار بە وەڵام دانەوە بکات، داکۆکی دەکەن.

«ئانتۆنی بلینکێن» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئێوارەی دووشەممە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی دا جەختی کرد: ئێمە لەو ھێرشە موشەکییەی کراوەتە سەر ھەرێمی کوردستان توڕەین. ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئەوەیان دەرخستووە کە بەڵێندەرێکی سڤیل کوژراوەو چەندین کەسی دیکەی ھاوپەیمانییەکەشمان لەوانە ئەمریکییەک کوژراوەو چەند بەڵێندەرێکی ئەمریکیی دیکەش بریندار بوونە.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە: ئێمە پەرۆشی ئەو بەڵێندەرە سڤیلە ئازیزەین کە لەم ھێزشانەدا کوژراوەو لەگەڵ خەڵکی بێ دەرەتانی عێراقیش کە بەرەوڕووی ئەم توندوتیژیانەن ھاودەردی دەر دەبڕین.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ھەروەھا باسی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ «مەسرور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی کردو وتی: من پەیوەندیم بە «مەسرور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان  کردووە ھەتا لە بارەی ئەم ڕووداوەوە بیروڕا بگۆڕینەوەو دیارە لەم ئاراستەیەش دا لە ھەر چەشنە لێکۆڵینەوەیەک بۆ وەڵام دانەوەی بکەرانی ئەو ھێرشانە داکۆکیی دەکەین.

سەرپەیڤ