شوبات 17, 2021 03:38 Asia/Tehran
  • ئەمریکا بە فەرمی ناوی «ئەنساروڵڵا»ی لە پێڕستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەرھێنا

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ناوی «ئەنساروڵڵا»ی لە پێڕستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان ھێناوەتە دەرەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،لە بەیاننامەیەک دا کە لە سەر ماڵپەڕی  وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاو بووەتەوە، ھاتووە: لە بەرواری ١٦ی فڤریەی ٢٠٢١، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بوونی ناوی «ئەنساروڵڵا» لە پێڕستی تیرۆریزم ھەڵوەشاندەوەو لە ئەنجامی ئەو کارەش «ئەنساروڵڵا» ئیدی «داب و نەریتی بایکۆتە جیھانییەکانی دژی تیرۆریزم»،« داب و نەریتی بایکۆتەکانی دژی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان» و یان«فەرمانی ١٣٢٢٤ بۆ ڕاپەڕاندنی بایکۆت» نایگرێتەوە.

خەزێنەداریی ئەمریکا لە بارەی دەرەنجامەکانی ئەم ھەنگاوە نووسیویەتی: شارومەندانی ئەمریکی لەمەبەدوا بۆ ئەنجام دانی سات و سەودا لەگەڵ ئەنساروڵڵا ھیچ گرفتێکیان نابێت، بەو مەرجەی کە سات و سەوداکەیان لەگەڵ ئەو کەسانەدا نەبێت کە لە پێڕستی بایکۆتەکاندان یان چالاکییەکەیان بەشێوازێک بێت کە ڕێگای پێ نەدراوە.

«نێد پرایس» وتەبێژی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوا لە حوسییەکان دەکات کە پێشڕەویی خۆیان بەرەو «ماریب» ڕابگرن ، تەواوی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان بوەستێنن و ڕوو لە دانوستان بکەن.

سەرپەیڤ