شوبات 18, 2021 03:08 Asia/Tehran
  • ڕاوێژ لە بارەی پشکنینەکانی ئاژانس ئامانجی گەشتەکەی «گروسی»یە بۆ ئێران

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە بەیاننامەیەک دا گەشتی بەڕێوەبەری گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ تاران و دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئێرانی پشتڕاست کردەوەو ڕایگەیاند کە ئامانج لەم گەشتە ڕاوێز لە بارەی پشکنینەکانی ئاژانسە لەم وڵاتەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئاژانسی نێوەنەتەوەیی وزەی ناڤۆکی وێڕای ئاماژە کردن بە گەشتەکەی «ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ تاران ، ڕایگەیاند: ئامانج لەم گەشتە گەییشتن بە ڕێگاچارەیەکە بۆ بەردەوام کرانی میکانیزمی پشکنینە سەرەکییەکان.

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ڕۆژی چوارشەممە ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە «ڕافائێل گروسی» ڕۆژی شەممەی داھاتوو سەردانی تاران دەکات ھەتا لە بارەی ڕێککەوتن لە سەر خۆش کردنی بەستێنێک بۆ چۆنیەتیی پشکنین لە لایەن پشکێنەرانی ئاژانسەوە لە چوارچێوەی کەم کرانەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی ئێران ڕاوێژ بکات.

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ھەروەھا وەرگرتنی نامەیەکی بە ناوەڕۆکی  ھەڵپەسێردرانی ھەنگاوەکانی دڵخوازانەی تاران لە بارەی بەرجامی پشتڕاست کردەوە کە «کازم غەریب ئابادی» نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە لای ڕێکخراوەنێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا ،ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی کردووە.

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە کە، ئێران ڕۆژی ١٥ی فڤریە، ٢٧ی ڕێبەندان ئاژانسی لەوە ئاگادار کردووەتەوە کە ئەم وڵاتە لە بەرواری ٢٣ی فڤریە واتە پێنجەمی ڕەشەمە ، ڕاپەڕاندنی ھەنگاوی زوڵاڵ و خۆبەخشانە لە چوارچێوەی بەرجام دا لەوانە پڕۆتۆکۆلی پاشکۆ، ھەڵدەپەسێرێت.

سەرپەیڤ