شوبات 19, 2021 07:39 Asia/Tehran
  • وشداری دانی تالیبان بە ئەمریکا لە بارەی مانەوەی ھێزەکانی لە ئەفغانستان

تاقمی تالیبان دوابەدوای پەرەسەندنی ھەگەری نەکشانەوەی ھێزەکانی بیانی لە کاتی دیاریکراوی نێو ڕێککەوتننامەکەی قەتەر، ھەڕەشەی پێکدادانی لە ھێزەکانی ئەمریکی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی دەنگی ئەفغان، «زەبیحوڵڵا موجاھید» وتەبێژی تالیبان وتی: ئەگەر ئەمریکا پابەندی ڕێککەوتننامەکە بێت، دیارە ئێمەش پابەندی دەبین، ئەگینا ئامادەی پێکدادانین لە گەڵ داگیرکەراندا.

وتەبێژی تالیبان ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر کشانەوەی ھێزەکانی بیانی لە ئەفانستان، ئامادە نەبوون و دەست وەرنەدانی بیانییەکان لە کاروباری ئەفغانستانی لە ئاراستەی گەییشتن بە ڕێککەوتنی نێوان ئەفغانییەکان بە گرینگ زانی.

بە قسەی وتەبێژی تالیبان ھۆکاری پەرەسەندنی شەڕوخوێنڕشتن لە ئەفغانستاندا بوونی ھێزەکانی بیانییە کە خەڵک بۆ شەڕ ھەڵدەخڕێنن.

جێگای ئاماژەیە کە وەزیرانی بەرەڤانیی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە کۆبووەنەوەکەی دوێنێیاندا بڕیاران لە بارەی کشانەوە لە ئەفغانستانیان خشتە کاتێکی تر.

سەرپەیڤ