گۆترێش: ئەولەویەتی ساڵی ٢٠٢١ دەبێ ڤاکسیناسیۆنی جیهانیی بێت
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیکرد کە ئەولەویەتی ساڵی ٢٠٢١ دەبێ دەس ڕاگەیشتنی گشتیی بە ڤاکسینی کۆڕۆنا و جێبەجێکردنی گەڵاڵەی ڤاکسێناسیۆن لەهەموو وڵاتانی جیهان بێت.
ئانتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوتاردان بە شیوەی ئۆنلاین لە کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ ، جارێکی تر وێڕای ڕەخنە گرتن لە دابەشکردنی نادادگەرانەی ڤاکسێنی کۆڕۆنا لە جیهان دا ڕایگەیاند: سەتی ٧٥ ی ڤاکسێنە بەرهەم هاتووەکان لە 10 وڵاتی جیهان دابەشکراون وزیاتر لە ١٠٠ ولات هیچ ڤاکسێنیکیان وەرنەگرتووە.
گۆترێش هەروەها وتی؛ دەبێ لە ڕێگەی ڤاکسێناسیۆنی گشتیی لە ئاستی جیهان ودەسڕاگەیشتنی یەکسانی هەمووان بە ڤاکسێنبە گژ کۆرۆنادا بچینەوە .
سکرتێری گشتیی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وڵاتانی گەشە سەندوویش داوای کرد ژەمە زێدەکانی ڤاکسێنی خۆیان بخەنە بەردەست باقی وڵاتان ولە ڕیگەی بەشداری کردن لە مافی ئیمتیاز وپشکەکان بواری لانیکەم دوو هیندە کرانی بەرهەم هێنانی ڤاکسێن خۆش بکەن.
کۆنفرانسی مونیخ ڕۆژی هەینی بە وتار دانی " وڵفگانگ ئایشینگر " سەرۆکی کۆبوونەوەکە دەسپێکرا. دروشمی کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ لە ساڵی ٢٠٢١ درێژکرانەوەی هاوکاریەکانی واوە ئاتلانتیک ولێکدانەوەی کیشە وگرفتەکانی جیهانی هەڵبژێردراوە.