شوبات 24, 2021 13:24 Asia/Tehran
  • ژماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئەمریکا نیو ملیۆن کەسی تێپەڕاند

به‌پێی نوێترین ئامار ژماره‌ی قوربانیانی کۆرۆنا له‌ ئه‌مریکا 500 هه‌زار که‌سی تێپه‌ڕ‌اند.

به‌پێی نوێترین ئاماری ڕ‌ێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ژماره‌ی قوربانیانی کۆرۆنا له‌ ئه‌مریکا گه‌یشته‌ 512 هه‌زار و 590که‌س و ئه‌مه‌ش به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ قوربانیانی ئه‌مریکا له‌ جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م و شه‌ڕ‌ی ڤێتنام زیاتره‌.

سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن لە وتارێکیدا لە کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە 22 ی شوبات خەمبار بوونی خۆی دەرببڕیت و ئاڵای ئه‌مه‌ریکا له سەر دام و دەزگا حکوومییه‌کان تا نیوە هێنراونه‌ته‌ خوارە.

بایدن لە قسەکانیدا گوتی: ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا زیاترە لە کۆی ژمارەی قوربانیانی ئەمەریکا لە جەنگی جیهانی یەک و جەنگی دووەمی جیهانی و جەنگی ڤێتنام .

سەرپەیڤ