ئادار 01, 2021 16:02 Asia/Tehran
  • نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاو لە‌ 65 دۆلار تێپەڕی

یه‌ک به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا، به‌ 65 دۆلار و 41 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا.

دوێنێ نرخی یه‌ک به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 66 دۆلار و 90 سه‌نت و به‌ 64 دۆلار و 42 سه‌نت رۆژه‌که‌ی ته‌واو کرد.کاتژمێر 9:33 ى به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ش 1 ى 3 ى 2021 ،  به‌راورد به‌ کاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا 1،54 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 66 دۆلار و 41سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ کرا.

هاوکات یه‌ک به‌رمیل خاوی تێکساس به‌ 62 دۆلار و45 سه‌نت فرۆشرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کرێت که‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 65 دۆلار و 54 سه‌نت بۆ 65 دۆلار و 85 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌که‌ی له‌نێوان 65 دۆلار و 23 سه‌نت بۆ 64 دۆلار و 92 سه‌نت بمێنێته‌وه‌.

سەرپەیڤ