ئادار 02, 2021 07:09 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرزنی ئەرمینیا بۆ بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی

سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا بۆ بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی لەم وڵاتەدا ئامادەیی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی فرانس پرێس، ئامادەیی ڕاگەیاندنی «نیکۆڵ پاشینیان»  سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا بۆ بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی لەم وڵاتە لە کاتێکدایە کە ناڕازییان دژی دەوڵەت داوای کشانەوەی ناوبراو لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن.

نەیاران، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا بە بەرپرسی شکست ھێنانی ئەم وڵاتە لە ھەمبەر کۆماری ئازەربایجان، کوژرانی پێنج ھەزار سەرباز و بریندار و نوقسان بوونی ھەزاران کەسی دیکە لە شەڕی قەرەباغ دەزانن.

کێشەی نێوان گۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا کە لە سەر ناوچەی قەرەباغ لە ساڵی ١٩٨٨ دەستی پێکراو لە ساڵی ١٩٩١ پێکدادانی سەربازیی لێ کەوتەوە، جارێکی تر لە ٢٧ی سپتامبەری ٢٠٢٠ەوە بە تەقە کردن لە یەکتر دەستی پێ کرایەوە.

سەرپەیڤ