ئادار 02, 2021 14:19 Asia/Tehran
  • داخوازیی بنەماڵەی قوربانیەکانی ١١ی سپتامبەر لە «بایدێن» بۆ لەقاودانی زیاتری دژی سەعودییەکان

دوابەدوای لەقاودانی تازە دژی کوژرانی «جەمال خاشقچی»، بنەماڵەی قوربانیەکانی ھێرشەکەی ١١ی سپتامبەر داوایان لە «جۆ بایدێن» کردووە ھەتا بەڵگە نھێنییەکانی بەدواداچوونی «ئێف بی ئای» سەبارەت بە ڕۆڵی سەعودییەکان لەو شاڵاوە تیرۆریستییەدا کە دەوڵەتی «ترەمپ» پێشی بە بڵاو بوونەوەی گرتبوو، بڵاو کاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، ئەم بنەماڵانە لە نامەیەک دا کە بەرنووسەکەی گەییشتووەتە دەست «یاھونیوز»، ڕوو لە «جۆ بایدێن» ھاتووە، سەرۆک کۆماری ئەمریکا و «مریک گارلەند»ی بژاردەی بۆ پۆستی داواکاری گشتیی ئەمریکا، وتوویانە: سکاڵا کردنیان دژی دەوڵەتی سەعودی بە تاوانی دەست ھەبوونی لەو ھێرشانەدا، لەماوەی ساڵانی ئەم دواییە گەلێک جار بێ ئاکام ماوەتەوە کە ھۆکارەکەشی بۆ خۆبواردنی «ئێف بی ئای» و وەزارەتی دادی ئەم وڵاتە دەگەڕێتەوە کە ئامادەی ڕادەست کردنی بەڵگە گرینگ و ھەستیارەکان نەبوون.

نامەکەی بنەماڵەی قوربانیانی ١١ی سپتامبەری ئەمریکا کە واژۆی نزیکەی دووھەزار ئەندامی بنەماڵەی ئەو قوربانیانەی پێوەیە، جەخت لەوە دەکاتەوە، داوا لە بەڕێزتان دەکەین ھەتا لەبەرامبەر بە گاڵتەگرتنی دادگەری دا بوەستن و لەوە دڵنیا بن کە وەزارەتی داد دەستبەجێ ئەو بەڵگانەو ھاوکاریی پێویستمان ڕەدەست دەکات ھەتا لە ئەنجام دا ئێمە عەرەبستانی سەعودی بە وەڵامدانەوە ئەرکمەند کەین. بە ھیواین دوای تێپەڕینی دوو دەیە ھەوڵدان بۆ پێمل کردنی ئەو وڵاتە بە وەڵامدانەوە، ئەو ھەوڵانەمان لە بیستەمین ساڵگەڕی تاریک ترین ڕۆژی مێژووی ئەمریکا بە ئەنجام بگات.

سەرپەیڤ