ئادار 03, 2021 10:41 Asia/Tehran
  • سکاڵای ڕێکخراوەی «پەیامێرانی بێ سنوور» لە پاشمیری سەعودی

ڕێکخراوەی «پەیامێرانی بێ سنوور» دژی «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری سەعودی لەبەر کوشتنی «جەمال خاشقچی» سکاڵای دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی قودسی عەرەبی،  ڕێکخراوەی «پەیامێرانی بێ سنوور» ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەم ڕێکخراوەیە ڕۆژی دووشەممە سکاڵایەکی دژی «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری سەعودی ئاراستەی دادگەی فیدراڵی شاری «کارڵسروھە» کردووە کە تایبەتی تاوانە نێونەتەوەییەکانەو دژی پاشمیری سەعودی لە بەر دۆسیەی «کوشتنی جەمال خاشقچی»، «ستەم کردنی ئاشکراو ئامانجدار لە ڕۆژنامەنووسانی عەرەبستانی»، «ڕاپێچ کردنی لانیکەم ٣٣ ڕۆژنامەنووس» و «گرتنی چوار کاربەدەستی سەعودی» سکاڵای دەربڕیوە.

ڕێکخراوەی «پەیامێرانی بێ سنوور» ڕۆژی شەممەش دوای بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتی دەوڵەتی ئەمریکا لە بارەی کوژرانی «جەمال خاشقچی»، لە بەیاننامەیەک دا ھیواداریی دەربڕی کە ئەو بەرپرسانەی سەعودی کە لە کوشتنی ئەو نووسەرو ڕۆژنامەنووسە ڕەخنەگرەی عەرەبستاندا دەستیان ھەبووە،  ادگایی بکرێن.

سەرپەیڤ