ئادار 03, 2021 11:08 Asia/Tehran
  • ئاراستەکرانی دوو گەڵاڵە بە کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ بایکۆتکردنی پاشمیری عەرەبستان

نوێنەرانی پارتی دیموکراتی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە دوو گەڵاڵەیان بە مەبستی سزادانی «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری عەرەبستان لە بەر تێوەگلانی بە تاوانی تیرۆری «جەمال خاشقچی» ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری عەرەبستانی ئاراستەی کۆگرێسی ئەمریکا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە، لە  گەڵاڵەی یەکەم دا کە لە لایەن «ئیلھان عومەر» ئەندامی موسڵمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاوە ئاراستەکراوە، باسی دەست گرتن بە سەر سامان و ھەروەھا قەدەغەی گەشتی «موحەممەدی کوڕی سەلمان» بۆ ئەمریکا کراوە.

«ئیلھان عومەر» لە لێدوانێکدا پەسەند کرانی وەھا گەڵاڵەیەکی بە واتای تاقیکردنەوەی پابەند بوون بە مرۆڤایەتی لێکداوەتەوەو جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئەگەر بێتوو ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕێگای دروستەوە لە ئازادیی ڕادەربڕین، دیموکراسی و مافی مرۆڤ پشتگیری بکات، ھیچ ھۆکارێک بۆ بایکۆت نەکرانی «موحەممەدی کوڕی سەلمان»، واتە ئەو پیاوەی کە ڕێکخراوە ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا وەک بکوژی «جەمال خاشقچی» ناوی دەبەن، بەدی ناکرێت.

گەڵاڵەیەکی دیکەش کە لە لایەن «تام مالینۆڤیسکی» ئەندامی دیموکراتی لێژنەی سیاسەتی دەرەوەیی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئاراستە کرا، داوای قەدەغەی سەردانی «موحەممەدی کوڕی سەلمان» بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات و جیا لەمە لە گەڵاڵەکەدا ھێندێک بەرتەسکی بۆ فرۆشرانی چەک و چۆڵی ئەمریکی بە عەرەبستانیش ڕەچاو کراوە.

«تام مالینۆڤیسکی» دوای ئاتراستەکردنی ئەم گەڵاڵەیە ڕایگەیاند: ھەڵەی دەوڵەتی «بایدێن» لە پێشگرتن بە سزادرانی «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری سەعودی لە بەر تێوەگلانی بە کوشتنی «خاشقچی» ساغ دەکرێتەوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرباری بەڵێنی تەمێ کردنی کاربەدەستانی باڵای عەرەبستان لە ڕەوتی ململانێی ھەڵبژاردن دا، ھەتا ئێستا خۆی لە قەرەی ڕاپەڕاندنی سزای پاشمیرڕەکەی عەرەبستانی سەعودی بە تاوانی تێوەگلان بە کوشتنی «جەمال خاشقچی» نەداوە.

سەرپەیڤ