ئادار 08, 2021 11:27 Asia/Tehran
  • فائۆچی: ڕۆژانە 60 هەتا 70 هەزار کەس لە ئەمریکا تووشی کۆرۆنا دەبن

سەرۆکی دامەزراوەی نیشتمانیی ئالرژی و نەخۆشیە عفوونیەکانی ئەمریکا وتی : تووشبوونی ڕۆژانە 60 هەتا 70 هەزارکەس بە ڤایرۆسی کورۆنا لە وڵات قەبووڵکراوە نیە .

 

ئانتۆنی فائوچی : ڕۆژی  یەکشەمە  لە وتووێژیدا لە گەڵ  کاناڵی  سی بی ئێس  سەبارەت بە  بەرزبوونەوەی  دووبارەی ئاماری تووشبووانی کورۆنا  لە ئەمریکا دوای دابەزینی ڕەوتی  تووشبووان لە هەفتەکانی ڕابردوو  نیگەرانی دەربڕی .

ناوبراو هەروەها  نیگەرانی دەربڕی سەبارەت بە  کەم کردنەوەی  بەرتەسکیە کۆمەڵایەتیەکان و کەڵک وەرگرتن لە دەمامک  لە هەندێ لە ناوچەکان  . 

سەرۆکی دامەزراوەی نیشتمانیی ئالرژی و نەخوشیە عفوونیەکانی  ئەمریکا  سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی  بەرتەسکیەکان لە  هەندێ  لە  ئیالەتەکان وشداری دا و ڕایگەیاند  کە  ئێمە   هێشتا لە دۆخی خراپ و بەرز بوونەوەی تووشبوونی ڕۆژانە داین .

 

سەرپەیڤ