ڕووسیا: تیرۆریستان خەریکی پیلان داڕشتنن بۆ ئەنجام دانی ھێرشی کیمیایی لە «ئیدلەب»دا
کاربەدەستێکی باڵای وەزارەتی بەرەڤانی ڕووسیا باسی خۆسازدانی تیرۆریستانی کردووە بۆ ئەنجام دانی ھێرشێکی کیمیایی تازە لە پارێزگای «ئیدلەب» لە باکووری سووریادا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، دەریاوان «ئەلێکساندێر کارپۆف» یاریدەری سەرۆکی ناوەندی ئاشتیی سووریا لە وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا شەوی سێ شەممە ڕایگەیاند: تیرۆریستانی «تەحریرۆششام» یان ھەمان بەرەی نوسرە خەریکی خۆسازدانن بۆ ئەنجام دانی کرداری ئانتریک کارانەو ورووژێنەری تازە بە کەڵک وەرگرتن لە کەرەستەی کیمیایی لە ناوچەی کەم ئاڵۆزیی لە پارێزگای «ئیدلەب»دا.
جێگای ئاماژەیە تیرۆریستان پێشتریش ھەر لە «ئیدلەب»و ناوچەکانی دیکەی سووریادا لەوانە «غوتەی ڕۆژھەڵات» دەستیان داوەتە ھێرشی کیمیایی و ھەوڵیان داوە دیمەشق وەک بەرپرسی ئەو ھێرشانە بناسێنن ھەتا لەو ڕێگایەوە بەستێن و بیانوویەک بۆ ھێرشی سەربازیی ڕۆژئاوا بۆسەر سووریا خۆش کەن.