ئادار 11, 2021 11:34 Asia/Tehran
  • تەقەی چەکدارە نەناسراوەکان بەرەو ترۆمبیلی کارگێڕێکی باڵوێزخانەی ئێران لە کابۆل

کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو شەوی پێنج شەممە بەرەو ترۆمبیلی کارگێڕێکی باڵوێزخانەی ئێران لە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان تەقەیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، سەرچاوە ئاگادارەکان لە باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە کابۆل وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم ھەواڵە ڕایانگەیاندووە: ئەم کارگێڕەی باڵوێرخانەی ئەفغانستان لەو ھێرشەدا بریندار بووەو گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەم ھێرشە لە ناوچەی «مەکرویان»ی کابۆل ڕووی داوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ھێرشبەران لە پاش تەقە کردن لەو شوێنە ھەڵاتوون.

وردیاتێکی زیاتر لەم پەیوەندییەدا ھێشتا بڵاو نەبووەتەوە.

سەرپەیڤ