ئادار 11, 2021 22:04 Asia/Tehran
  • ڕێ و ڕەسمی بیرئانینی قوربانیانی بوردومانی ناڤۆکیی ژاپۆن بە ھۆی ئەمریکاوە

ڕێ و ڕەسمی بیرئانینی قوربانیانی بوردومانی ناڤۆکیی دوو شاری ژاپۆن بە ھۆی ئەمریکاوە، لە شاری تۆکیۆ .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم ڕێ و ڕەسمە ڕۆژی پێنج شەممە لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ئامادە بوونی ژمارەیەکی کەمی خەڵک و بنەماڵەی قوربانیان لە بینای سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن لە تۆکیۆ بەرپا کرا، بەشدارانی ڕێ و ڕەسمەکە بە یادی کوژراوانی بوردومانە ناڤۆکییەکەی ئەمریکا خولەکێک بێ دەنگییان ڕاگرت و دۆعایان بۆ کردن.

فڕۆکە بۆمب ھاوێژەکانی ھێزی ئاسمانیی ئەمریکا ڕۆژانی شەشەم و نۆھەمی ئاگۆستی ساڵی ١٩٤٥ بە بەرزایی شارەکانی ھیرۆشیماو ناکازاکیی ژاپۆن بۆمباکانی خۆیانیان بە سەر ئەم دوو شارەدا داباراند کە لە ئەنجام دا نزیکەی ٢٢٠ ھەزار کەس لە جەماوەری ژاپۆن کوژران.

بوردومانی ناڤۆکیی ئەمریکا لە شارەکانی ھیرۆشیماو ناکازاکیی ژاپۆن تەنیا نمونەی بەکار ھێنرانی چەکی ناڤۆکی لە جیھاندایە. ئەمریکا قەت لە بەر بەکار ھێنانی ئەو بۆمباگەلە داوای لێبوردنی نەکرد.

سەرپەیڤ