ئادار 12, 2021 00:15 Asia/Tehran
  • شاژن «ئێلیزابێت» دەرفەتی ئیدانەکردنی ڕەگەزپەرستیی لە کیس دا

بە وتەی ھەڵسوڕاوانی مافی مرۆڤ لە بریتانیا، «ئێلیزابێتی دووھەم »شاژنی ٩٤ ساڵەی ئەم وڵاتە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە وتووێژە ھەراسازکەرەکەی کوڕەزاو ھاوسەرەکەی، دەرفەتێکی گرینگی بۆ ئیدانەکردنی ڕەگەزپەرستی لەکیس دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی گاردییەن، ھەڵسوڕاوانی مافی مرۆڤ لەو باوەڕەدان کە باس کردنی تۆمەتەکانی ھاوپەیوەند بە ھەڵس و کەوتی ڕەگەزپەرستانەی ماڵباتی پاشایەتی وەکو بابەتێکی بنەماڵەیی تایبەتی لە لایەن «ئێلیزابێت»ەوە بە واتای «وەڵام نەدانەوەی گشتیی» کۆشک و بەتایبەت شاژنە وەکو ڕێبەری ئەم وڵاتە.

«ئێلیزابێت» دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە بەیاننامەیەکی ٦١ وشەیی دا ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە ئەو بابەتانەی وا لە لایەن کوڕەزاو بوکەکەی ماڵباتی پاشایەتییەوە بە تایبەت سەبارەت بە ڕەگەز ھاتووەتە ئاراوە، جێگای نیگەرانییەو بە شێۆوەیەکی بەبڕشتانەو ھەڵبەت بەرتەسک و تایبەتی پێی دا ڕادەگەن.

شاژنی بریتانیا لە ھەمان کات دا بانگەشەی ئەوەشی کرد کە بڕێک لەو بیرەوەرییانەی وا لە وتووێژەکاندا گێڕدراونەتەوە لەوانەیە جیاواز بن.

شازادەی پێشووی بریتانیا «ھەری» و «مێگان مارکێڵ»ی ھاوسەری کە ساڵی ڕابردوو بڕیاریان دا لە بازنەی بنەماڵەی پاشایەتی بێنە دەرەوەو لە ڕاستی دا خۆیانیان لەو میراتە بێ بەری کرد، لە وتووێژێکی تێروتەسەل دا لەگەڵ کەناڵێکی ئەمریکی، ماڵباتی پاشایەتیی بریتانیایان بە درۆزنی و ڕەگەزپەرستییەکی گەڵاڵە بۆکراو تۆمەتبار کرد.

«حەلیمە بەیگۆم» سەرۆکی دامەزراوەی «ڕۆنمید» لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە: ئێمە دەمانەوێ کە ماڵباتی پاشایەتی لەم پەیوەندیەدا ھەڵوێستی خۆی ڕابگەیەنێت، چونکو ڕاگەییشتن بەم بابەتە لە پشت دەرکە داخراوەکاندا ھەلێکی لەکیس چووە.

جێگای ئاماژەیە، بە گوێرەی یاساوڕێساکانی بریتانیا، بابەتەکانی ھاوپەیوەند بە ھەرێمی تایبەتیی ماڵباتی پاشایەتی شێوازی گشتی و حکومەتییان نییەو لەم بارەیەوە پێویست بە ھەڵوێست ڕاگەیاندنی ماڵباتی پاشایەتی ناکات.

سەرپەیڤ