ئادار 12, 2021 22:46 Asia/Tehran
  • درێژکرانەوەی ٥ ساڵەی پەیمانی ھاوکاریی نێوان ئێران و ڕووسیا

باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ باسی درێژ کرانەوەی پێنج ساڵەی پەیمانی ھاوکاریی نێوان ئێران و ڕووسیای کرد.

«کازم جەلالی» باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا ڕۆژی ھەینی وێڕای ئاماژە کردن بە کاتی بیست ساڵەی پەیمانی پەیوەندیی بەرامبەرو بنەمای ھاوکاریی نێوان تاران_مۆسکۆ کە کۆتایی پێ ھاتووە، وتی: ئەم پەیمانە بەشێوەی ئۆتۆمات بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە درێژکرایەوەو ھاوکات بە پێی بارستایی تازەی دوو وڵات خەریکی نوێ کرانەوەیە بۆ پەسەند کرانی لە لایەن ھەردووک لاوە.

باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا وتیشی: ئاستی پەیوەندییەکان و بواری ھاوکارییەکانی ئێستای ئێران و ڕووسیا گەلێک بەرفراوانتر لە دەیەکانی ڕابردووە، ئەمە جیا لەوەی کە ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات قوڵترو واتادارترەو بارستایی زۆر لە پەیوەندییەکانی دوو وڵات دا ھەیە کە  دەبێ لە قەواخی بەرنامەیەکی تۆکمەوتەواوی ھاوکارییەکاندا تاوتوێ بکرێن.

«جەلالی» ھەروەھا لە توییتێکیش دا نووسی: بیستەمین ساڵگەڕی پەیمانی  پەیوەندیی بەرامبەرو بنەمای ھاوکاریی نێوان تاران_مۆسکۆ وەبیرھێنەرەوەی پێویستیی پتەو کرانی پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتی دراوسێ و دۆستایەتیی دوو گەل و نەتەوەیە.

سەرپەیڤ