ئادار 18, 2021 02:27 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: پەیوەندی لەگەڵ تورکیا لە بواری جۆربەجۆردا سەخڵەتە

وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند: پەیوەندی لەگەڵ تورکیا لە بواری جۆربەجۆردا سەخڵەتە، بەڵام ھاوکاریی ئێمە لەگەڵ یەکتر ھێندێک دەرەنجامی بەدواوە بووە.

«سێرگێئی شۆیگۆ» وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی کازاخستان ڕایگەیاند: سەخڵەتیی دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا لەوەدایە کە تورکیا ئەندامی ناتۆیە.

«شۆیگۆ» وتیشی: تورکیاو ڕووسیا تەنانەت سەرباری لە مەحاڵ چوونیش لە بواری دامەزراندنی پەیوەندی ھێندێک ڕێگاچارەیان بەدی ھێناوە. بۆ وێنە پێکھێنانی ناوچەگەلی کەم ئاڵۆزی لە سووریا بەشێوەی ھاوکات لە ڕوانگەی ئێمەوە پەڕەیەکی تازەو میکانیزمێکی نوێ بوو بۆ چارەسەرکرانی وەھا پێکدادانگەلێک کە ماوەی وتووێژی بە ھەردووک لا دەدا.

بە وتەی وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا، سوپای مۆسکۆ ھاوڕێ لەگەڵ سوپای تورکیا خەریکی گەشت لێدانی ھاوبەشە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریاو ھاوکاری لە بواری خەباتی دژی تیرۆریزمیش بەردەوامە.

سەرپەیڤ