ئادار 25, 2021 13:30 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی سەرھەڵدانی مەترسیی قات و قڕی لە زیاترلە بیست وڵاتی جیھان

ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی سەرھەڵدانی مەترسیی قات و قڕی لە زیاترلە بیست وڵاتی جیھان لەوانە سێ وڵاتی عەرەبی وشداریی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو بە گێڕانەوە لە کەناڵی «ئاڕ تی»ی عەرەبی،ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاند زیاترلە بیست وڵاتی جیھان بەرەوڕووی قات و قڕیی توندن و ٣٤ ملوێن کەس لەگەڵ کەم بوونی لەڕادەبەدەری خۆراک لە یبەر ھۆکارگەلێکی وەک تێکھەڵچوونی چەکدارانە، تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا و گۆڕدرانی کەش و ھەوادا بەرەوڕوون.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، یەمەن ، سودانی باشووری و، باکووری نەیجێریا پێویستیان بە یارمەتیی خێراو بەربڵاوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە بەرەوڕووی قات و قڕی و ناھێمنیی توندی خواردەمەنی دان، لە ئەفریقیادا ھەڵکەوتوون، گەرچی کەم بوونی توندی خۆراک لە زۆرێک لە وڵاتانی ئاسیایی لەوانە ئەفغانستان ، لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بە تایبەت وڵاتانی سووریاو لوبنان، ئەمریکای لاتین و کارائیب لەوانە ھائیتیش دا ھەیە.

سەرپەیڤ