ئادار 26, 2021 02:11 Asia/Tehran
  • پیشاندرانی کاریکاتێری سوکایەتی کردن بە پێغەمبەری ئیسلام لە بریتانیا موسڵمانانی ورووژاندەوە

پیشاندرانی کاریکاتێری سوکایەتی کردن بە پێغەمبەری ئیسلام(ص) لە قوتابخانەیەک ھەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای بریتانیا بووە ھۆی توڕەبوون و ناڕەزامەندی دەربڕینی موسڵمانانی ئەم وڵاتەو دەنگدانەوەی ئەم ڕووداوەش لە میدیاکاندا لەکار ھەڵپەسێردرانی ئەو مامۆستا پێسێلکارەی لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، دەیان کەس لە موسڵمانانی ناڕازی بەرامبەر بەم ھەنگاوە سوکایەتی کارانەیە لە بەردەم بینای قوتابخانەی «بتلی» ھەڵکەوتوو لە گەڕەکی «یۆرکشایەر» گرد بوونەوەو دژی پەرەسەندنی ئیسلام ترسێن کردن دروشمیان ھەڵدا. موسڵمانان ھەروەھا داوای دەرکرانی ئەو مامۆستا سوکایەتیکارەیان کرد.

وەک باسی کراوە گوایە ئەو کاریکاتێرە لە بڵاوکراوە فەرەنسیەکەی «شارلی ئەبدۆ» وەرگیراوە کە چەند ساڵ لەمەوبەر بەرەوڕووی ناڕەزامەندیی بەربڵاوی موسڵمانان لە سەرتاسەری جیھاندا بەرەوڕوو بووەوە.

ناڕەزامەندی دەربڕینی موسڵمانان بووە ھۆی ئەوەی کە ڕۆژی ڕابردوو قوتابخانەی «بتلی» درەنگتر لە ڕۆژانی دیکە بکرێتەوەو بە دەرکردنی بەیاننامەیەکیش داوای لێبوردن لە ناڕازییان بکات.

لە بەیاننامەکەدا باسی ئەوەش کراوە کە بە دڵنیایەوە ئەو مامۆستا پێشێلکارە لە کارەکەی وەدەردەنرێ و ئەو ھەنگاوەشی بەوردی شی کردنەوەی بۆ دەکرێت.

سەرپەیڤ