ئادار 30, 2021 12:56 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی دووبارەی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی لە دابەشینی نادادگەرانەی پێکوتەی کۆرۆنا

سەرۆکی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی جارێکی تر لە دابەشینی نادادگەرانەی پێکوتەی کۆرۆنا بە توندی ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران ، « تەدروس ئادھانوم گبریسوس» سەرۆکی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی مارس، لە ژێنێڤ وێڕای ڕەخنەگرتنی توند لە دابەشینی نادادگەرانەی پێکوتەی کۆرۆنا، پێی داگرت: قەیرانی جیھانی پێویستی بە وەڵام دانەوە ی جیھانیشە کە ئەمەش بە ھاوپشتیی وڵاتان مسۆگەر دەبێت.

لە ئێستادا ١٠ وڵاتی جیھان لە سەدا ٧٦ی ژەمی پێکوتەی کۆرۆنایان بۆ خۆیان دابین کردووە.

لە ھەمان کات دا کەناڵی فرانس ٢٤یش وای بڵاو کردووەتەوە کە لە کاتێکدا وا وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا بەرەوڕووی سێھەمین شەپۆلی تەشەنای کۆرۆنان، کەچی ناکۆکیی بریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا بە تایبەت لە بارەی دابەشینی پێکوتەی کۆرۆنا پەرەی سەندووە. لە دیسامبەری ساڵی ٢٠٢٠ەوە ھەتا ئێستا یەکێتیی ئەورووپا ٧٧ ملوێن ژەم پێکوتەی بۆ نزیکەی ٣٠ وڵاتی جیھان ناردووە کە لەم ڕادەیە ٢١ ملوێن ژەمی بۆ بریتانیا بووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە یەکێتیی ئەورووپا لەم ماوەیەدا ھیچ ژێمێکی پێکوتەی بەرھەم ھاتووی بریتانیای پێ مەگەییوە.

سەرپەیڤ