فەرمانی «بایدێن» بۆ کشاندنەوەی بەشێک لە ھێزو کەرەستەو تفاقی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا
نیسان 02, 2021 11:43 Asia/Tehran
«جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا فەرمانی کشانەوەی بەشێک لە ھێزو کەرەستەو تفاقی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیای دەرکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئەمریکیی واڵ ستریت ژۆرناڵ، کاربەدەستێکی ئەمریکی لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە کە ھەنگاوە لە ئاراستەی ڕێکخستنەوەی دووبارەی ئامادە بوونی لەشکریانی ئەمریکی لە کەنداوی فارس و ڕۆژئاوای ئاسیا ھەڵگیراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سێ سیستێمی موشەکیی «پارتریۆت»یش کە یەکێکیان لە بنکەی ئاسمانیی «شازادە سوڵتان» لە عەرەبستان دایە، نامێنن.
وەک باسی دەکرێت، پێنتاگۆن خەریکی لێکدانەوەی کەرەستەو ئەو شێوازە ڕاھێنانانەیە کە عەرەبستانی سەعودی پێویستی پێیەتی، کەرەستەو تفاقی سەربازی لەوانە فڕۆکەھەڵگرەکان لە ڕۆژئاوای ئاسیا گوێزراونەتەوە بۆ ئەوەی پێویستیی ناوچەکانی دیکە دابین بکرێت.