بینای کۆنگرەی ئەمریکا بە هۆی هەڕەشەی ئاسایشیی داخرا
سەرچاوەکانی هەواڵ باسی داخرانی بینای کۆنگرەی ئەمریکا بە هۆی هەبوونی هەڕەشەی ئاسایشیی دەکەن.
سەرچاوەکانی هەواڵ لە بوونی ترۆمۆبیلێک لە ناو پەرژینە ئاسایشتیەکانی دەوروبەری کۆنگرە هەواڵیان دا کە دوابەدوای ئەم ڕوداوە دوو ئەفسەری پۆلیس بە قورسی بریندار بوون.
بە پێی ڕاگەیاندنی میدیا ئەمریکیەکان ، دوابەدوای کردەوەی ئەم ئۆتۆمبێلە بۆ تێپەڕین لە پەرژینە ئاسایشیەکانی دەوروبەری کۆنگرە ، بەرەو ئەم ترۆمۆبیلە تەقە کرا.
وێنە بڵاو کراوەکان لە دەوروبەری کۆنگرە ، باس لە ئامادەبوونی بەربڵاوی پۆلیس لە دەوربەری ئەوێ دەکەن وبەهەموو ئەو کەسانەی کە لە ناوخۆی کۆنگرە دان وتراوە کە هەرلەوێ بمێننەوە ولە پەنجەرەکان دووربکەونەوە.
کۆنگرەی ئەمریکا ڕۆژی شەشی ژانێڤەری یش کەوتە بەر پەلاماری لاینگرانی دۆنالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا.
لە لایەکی دیکەوە بهرپرسانی جێبهجێکردنی یاسای ئهمریکا رایانگهیاند، ئهو کهسهی رۆژی ههینی بهئۆتۆمبێلهکهی هێرشیکرده سهر کۆنگرێس و بووه هۆی مردنی پۆلیسێک و برینداربوونی پۆلیسێکی دیکه ناوی "نوح جهرین"ه و تهمهنی 25 ساڵه.