نیسان 03, 2021 13:19 Asia/Tehran
  • تا ئێستا 610 میلیۆن کەس لە سەرارنسەری جیھان دا ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان بەکارهێناوە

ژمارەی ئەو کەسانەی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا وەردەگرن رۆژ لەدوای رۆژ لە زیادبوندایە و ئەمڕۆ ژمارەیان گەیشتە زیاتر لە 610 ملیۆن کەس.

سایتی "Ourworldindata.org" کە تایبەتە بە نوێترین زانیارییەکانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا بڵاویکردەوە، تا ئێستا زیاتر لە ٦١٠ ملیۆن ژەم لە ڤاکسینەکانی دژ بە کۆرۆنا بەکارهێندراون و زۆرترین ژەم لە ئەمریکا بەکارهێندراوە کە ١٥٣ ملیۆن و ٦٣ هەزار ژەمە.

چین بە ١١٩ ملیۆن و ٨٢ هەزار ژەم لە ریزبەندی دووەم و هیندستان بە ٦٨ ملیۆن و ٧٩ هەزار ژەم لە ریزبەندی سێیەم دێت.

لە رووی زۆریی وەرگرتنی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا، کیشوەری ئاسیا بە وەرگرتنی ٢٦٠ ملیۆن و ١٣ هەزار ڤاکسین لە ریزبەندی یەکەمدا دێت.

دوای ئاسیا وڵاتانی ئەمریکای باکوور بە وەرگرتنی ١٦٩ ملیۆن و ٨٢ هەزار ڤاکسین لە ریزبەندی دووەم و کیشوەری ئەورووپا بە وەرگرتنی ١٢٨ ملیۆن و ٦٦ هەزار ڤاکسین لە ریزبەندی سێیەمدا دێت.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ئێستادا بە زیاتر لە ٢٠٠ وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە و زیاتر لە ١٣٠ ملیۆن و ٢٠٦ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە و زیاتر لە دوو ملیۆن و ٨٢٠ هەزار حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمار کراون.

سەرپەیڤ