نیسان 03, 2021 16:36 Asia/Tehran
  • ئۆلیانۆڤ: ئەمریکا دەبێ هەموو بەڵێنەکانی خۆی لە چوارچێوەی رێکەوتنی ناڤۆکی دا بە جێ بێنێ

نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە ڤیەنا بە ئاماژە بە ئامادەیی هەموو لایەنەکانی ئامادەبوو لە رێککەوتنی ناڤۆکی بۆ ژیاندنەوەی رێککەوتنی ناڤۆکی گوتی : ئەمریکا بۆ گەڕانەوە بۆ ئەم رێککەوتنە ، پێویستی بە رەچاو کردنی بە تەواوەتی بەڵێنەکانی بە پێی بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشە .

میخاییل ئۆلیانۆڤ نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دوای داینشتنی ئۆنلاینی کۆمیسیۆنی هاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی لە بروسکەیەکی توویتەری دا نووسی : دیداری ئۆنلاینی کۆمیسیۆنی هاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی کۆتایی هات . لەم دانیشتنەدا باس و خواسەکان تەواو ماکی کارییان هەبوو و هەروا درێژەی دەبێت . واهەست دەکرێت کە ئێمە کەوتووینە سەر ڕێچکەیەکی دروست هەڵبەت رێگای بەردەممان هاسان نابێت وپێویستی بە هەوڵی زۆر سەخت هەیە تا گەیشتن بە ئامانج . پێدەچێت هەموو لا هۆگری ئامادەیی هەوڵێکی ئەوتۆن تا قسەکان ببن بە کردار .

نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لە ڤیەنا گوتیشی : گەڕانەوەی واشنگتۆن بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی پێویستی بە رەچاوکردنی بە تەواوەتیی هەموو بەڵێنەکان هەیە کە لایەنی ئەمریکی لە چوارچێوەی رێککەوتنی ناڤۆکی دا وەئەستۆی گرتووە .

سەرپەیڤ