بایکۆتکرانی 8 کاربەدەستی ئێران لە لایەن یەکیەتی ئەوروپاوە
یەکیەتی ئەوروپا ، 8 کاربەدەستی ئێرانیی بە بانگەشەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بایکۆت کرد .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، یەکیەتی ئەوروپا رۆژی دوشەممە لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند ، 8 کاربەدەست و سێ دەزگای ئێرانی بە بیانووی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و سەرکوتکردنی ناڕەزایەتیەکانی ئاشتیانەی لە 15ی نوامبری 2019 خستە لیستی بایکۆتەکانی خۆی .
بە پێی بەیاننامەی یەکیەتی ئەوروپا ، 89 کاربەدەست و 4 دەزگای ئێرانی بە بیانووی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە لیستی بایکۆتەکانی یەکیەتی ئەوروپادان .
بە جێبەجێ کرانی گەڵاڵەی گۆڕینی نرخی بەنزین لە ئێران لە سەرلەبەیانیی رۆژی ھەینی 15 ی نوامبری 2019 ، ھەندێ ناڕەزایەتیی ئاشتیانەی خەڵک بە کەڵکاژۆی کەسانێکی گێرەشێوێن ، بە لاڕێدا چوو .
بایکۆتەکانی یەکیەتی ئەوروپا لە کاتێکدان کە لایەنەکانی رێکەوتنی ناڤۆکی رێککەوتن کۆبوونەوەی داھاتووی کۆمیسۆنی ھاوبەشی ئەم رێککەوتنە ناڤۆکیە لە ئاستی جێگران لە رۆژی چوارشەممەی داھاتوودا لە ڤیەنا بەڕێوەبچێ و دەستبەجێ لە چوارچێوەی گروپەکانی پسپۆڕی ،راوێژکاریی تەکنیکی و پسپۆڕیی بە شێوەی چڕو پڕ ئامادە بکرێت و لیستی ھەنگاوەکانی ھەموو لایەنەکان بۆ نەمانی بایکۆتەکان وھەنگاەو ناڤۆکیەکان بۆ ژیاندنەوەی رێککەوتنی ناڤۆکی ھەڵگیرێن .