نیسان 14, 2021 14:40 Asia/Tehran
  • ھەڵسوڕاوانی ئەمریکی: ھێرشکردنەسەر نەتەنز ، ھەڵکوتانە سەر دیپلۆماسیی ئەمریکا بوو

ئەندامانی تاقمی دژی شەڕی «کەدپینگ» لە نامەیەکی درێژدا بۆ ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا داوای ئیدانەکردنی ھێرشە سایبێرییەکەی سەر دامەزراوە ناڤۆکییەکەی ئێرانیان کردو وەک ھێرشێک بۆ سەر دیپلۆماسیی واشێنگتۆن لێکیان دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم نامەیەدا کە ڕۆژی سێ شەممە لە ماڵپەڕی تاقمی دژی شەڕی «کەدپینگ» بڵاو کرایەوەو ئەندامەکانی خەریکی کۆکردنەوەی واژۆن، ھاتووە: ھەرکات بەشتێن بۆ وتووێژی ئێران و ئەمریکا خۆش کرا، لە ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ئاپریلی ٢٠٢١ لە کاتێکدا کە «لۆید ئاستین» وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا خەریکی چاوپێمکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی ئیسرائیلی بوو، ئیسرائیل ھێرشێکی سایبێریی کردە سەر دامەزراوەی ناڤۆکیی ئێران کە نەک ھەر بۆی ھەبوو دەڵاندنی ناڤۆکیی لێ بکەوێتەوە ، بەڵکو ئامانجەکەی تێکدانی مەبەستی دەوڵەتی «بایدێن» لەمەڕ بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران بوو.

ئەندامانی تاقمی دژی شەڕی «کەدپینگ» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئێران بە پەرە پێ دانی ڕادەی پیتاندنی ئۆرانیۆم بۆ لەسەدا ٦٠ وەڵامی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی داوەتەوە، ڕوو لە کۆنگرێسی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، تکایە قسە بکەن و ئەو ھەنگاوەی ئیسرائیل لەمەڕ تێکدانی وتووێژەکانی دەوڵەتی «بایدێن» لە ئاراستەی بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران شەرمەزار کەن.

سەرپەیڤ