نیسان 16, 2021 07:39 Asia/Tehran
  • بەرپا کرانی ھە ڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا بە پێی یاسای بنەڕەتی

ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسەتی تایبەتی، لە دیدار لەگەڵ نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، پێی داگرت: ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا بە پێی یاسای بنەڕەتی بەرپا دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی ھەواڵنێرانی لاو، «عەلی ئەسغەر خاجی» ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسەتی تایبەتی، لەگەڵ «گییەر پێدێرسۆن» نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا،  سەبارەت بە ڕێگاچارەی سیاسیی قەیرانی سووریاو بەردەوام کرانی دانوستان و وتووێژەکانی لێژنەی یایاس بنەڕەتیی ئەم وڵاتە وتووێژی کرد.

خاجی لە دیدارەکەدا جەختی کرد:ھە ڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی سووریا بە پێی یاسای بنەڕەتیی ئێستا بەرپا دەکرێتو دەبێ ڕێز لە یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە بگیردرێت.

خاجی لە وتوێژی لەگەڵ «گییەر پێدێرسۆن» وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەوڵەکانی «گییەر پێدێرسۆن» سەبارەت بە بەردەوام کردنی دانوستانەکانی یاسای بنەڕەتی و بەڕێوەبرانی کۆبوونەوەی داھاتووی،  داکۆکی دەکات.

«گییەر پێدێرسۆن» یش ھەر لە دیدارەکەدا وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە پشتیوانییەکانی ئێران، وتی: خەریکی وتووێژین لەگەڵ لایەنەکانی سووری بۆ بەستێن خۆش کردن و بەڕێوە بردنی دانیشتنی شەشەمی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریاو لەم ئاراستەیەش دا ڕاوێژەکانی لەگەڵ ئەکتەرە گرینگەکان لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام دەکات.

سەرپەیڤ