نیسان 17, 2021 09:01 Asia/Tehran
  • ژماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتە 566 ھەزار کەس

ئاماری نوێی جان ھاپکینز نیشان ئەدات لە 24 کاتژمێری رابردوودا بە مردنی 937 حاڵەتی نوێ ، ژماری قوربانیانی کۆرۆنا لە 566 ھەزار کەس تێپەڕی .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، بە پێی دوایین ئاماری زانکوی جان ھاپکینز لە 24 کاتژمێری رابردوودا بە مردنی لانیکەم 937 حاڵەتی نوێ ، ژماری قوربانانی کۆرونا لە ئەمریکا گەشتە 566 ھەزار و 212 کەس . 

ئەم ئامارە نیشان ئەدات لە 24 کاتژمێری رابردوودا بە توشبوونی لانیکەم 80  ھەزارو 431 حاڵەتی نوێ ، کۆی توشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەیشتە 31 میلیۆن و 575 ھەزار و 138 کەس . 

بەراوردکردنی نوێی زانکۆی جان ھاپکینز لە گەڵ ئاماری رۆژی پێشووی ئەم ناوەندە نیشان ئەدات ژماری قوربانیانی کۆرۆنا و توشبووان بەم ڤایرۆسە نەناسراوە لە ئەمریکا سەر لە نوێ بەرزبووەتەوە .

سەرپەیڤ