بێسەروشوێنبوونی ھەزاران پەنابەر لە ئەوروپا
زیاتر لە 18 ھەزار منداڵ و تازەلاوی پەناخوازی بێ ھاوڕێ کە لەژێر سەپەرشتیی حکومەتە ئەوروپیەکان دابوون ، بێسەروشوێن بوون .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم ، ئەنجامی توێژینەوەکان پێشان ئەدات لە ئەوروپا لە نێوان ساڵانی 2018 و 2020 نزیکەی 18292 منداڵ و تازەلاوی پەناخوازی بێ ھاوڕێ دوای ئەوەی کەوتبوونە ژێر سەرپەرشتی و ئاگاداریی حکومەت ، بێسەروشوێن بوون .
بە پێی ئەم راپۆرتە ، زۆربەی منداڵ و زارۆکانی بزربوو لە وڵاتانی مەغریب ، جەزاییر و ئەریترە بوون .
لە ئاڵمان بە پێی زانیاریەکانی ئیدارەی پۆلیسی فێدڕاڵی جنایی ، لە نێوان ساڵانی 2018 و 2020 نزیکەی 7809 منداڵی بێسەروشوێن تۆمار کراون .
زۆربەی ئەم منداڵانە لە وڵاتانی ئەفغانستان و مەغریب و جەزاییر بوون . 7082 منداڵ دیسان دۆزراونەوە و 724 کەسیش ھەروا بێسەروشوێنن.
توێژەران دەڵێن، تۆڕە تاوانکاریەکان لە پشت بێسەروشێن بوونی منداڵان و تازەلاوانن .