فڕینی مێژوویی کۆپتەری ناسا لەسەر مڕیخ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i395516-فڕینی_مێژوویی_کۆپتەری_ناسا_لەسەر_مڕیخ
کۆپتەرێکی ناسا بە ناوی بلیمەتیی ئەمڕۆ توانی سەرکەوتوانە یەکەم فڕینی تاقیکردنەوەی خۆی لەسەر مڕیخ ئەنجام بدات کە رووداوێکی مێژوویی بووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 19, 2021 19:13 Asia/Tehran
  • فڕینی مێژوویی کۆپتەری ناسا لەسەر مڕیخ

کۆپتەرێکی ناسا بە ناوی بلیمەتیی ئەمڕۆ توانی سەرکەوتوانە یەکەم فڕینی تاقیکردنەوەی خۆی لەسەر مڕیخ ئەنجام بدات کە رووداوێکی مێژوویی بووە .

بە پێی نوسینی رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ، فڕینی بلیمەتیی لەسەر ھەسارەی مڕیخ بە ھاسانی ناکرێت چونکە چڕیی ھەوای ئەم ھەسارەیە سەتی یەکی ھەواگەی زەویە و جوڵەی پەڕەکانی رۆتۆری ئەم کۆپتەرە دەبێ زۆر خێراتر لە جوڵەکردنی لەسەر زەوی بێت . 

می می ئانگ بەڕێوەبەری پرۆژەی بلیمەتیی لەمبارەوە گوتی ، وەک بڵێی ھەموومان لەسەر مڕیخ فڕین . 

بڕیارە بلیمەتیی بە گشتی چوار فەرمانبەریەتی لەسەر ئاستی مڕیخ ئەنجام بدات و لە پاشان تاقیکردنەوەی ئەم کۆپتەرە کۆتایی دێت . 

بلیمەتیی یەکەم ئامێرە کە لە ھەسارەیەکی دیکە فڕیوە لەبەر ئەوە ناسا بە کاتی فڕینی برایانی رایت لەسەر زەوی شوبھاندووە .