نیسان 23, 2021 22:41 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی فەرمیانەی وەلانانی تورکیا لە بەرنامەی بەرھەمھێنانی «ئێف_٣٥»

ئەمریکا بڕیاری خۆی بۆ وەلانانی تورکیا لە بەرنامەی بەرھەمھێنانی فڕۆکەی شەڕکەری «ئێف_٣٥» بە ئانکارا ڕاگەیاند.

ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ ڕایگەیاند: واشێنگتۆن بە فەرمی ئانکارای ئاگادار کردووەتەوە کە لە بەرنامەی بەرھەمھێنانی فڕۆکەی شەڕکەری «ئێف_٣٥» وەلای ناوە.

بڕیارەکە ئەمریکا دوابەدوای کڕینی سیستێمی بەرەڤانیی دژی موشەکیی ڕووسی «ئێس_٤٠٠» دراوە.

تورکیا بەبێ گوێ دان بە ھەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ وەرگرتنی باری دووھەمی سیستێمی بەرەڤانیی دژی موشەکیی «ئێس_٤٠٠» لە ڕووسیا لەگەڵ لایەنی ڕووسی دا دەستی کردوە بە وتووێژ کردن.

سەرپەیڤ