نیسان 24, 2021 07:36 Asia/Tehran
  • نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

‌ نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بەهاکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە، کە لە سەرو ٦٦ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌کرێت.

 نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٦٦ دۆلارو ١٠ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٥ دۆلارو ٤٠ سەنت بوو. 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٢ دۆلارو ١٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لەدوا داخستنی بازاڕدا بە ٦١ دۆلارو ٤٣ سەنت بوو. 

سەرپەیڤ