نیسان 25, 2021 09:53 Asia/Tehran
  • نرخی نەوت دیسان بەرز بووەوە

شەوی رابردوو هاوشێوەی دوێنێ شەممە کاتی کردنەوەی بازاڕی نەوت، نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی بە بەرزی ماونەتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٦٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەیانی بە ٦٥ دۆلار و ٤٠ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٢ دۆلارە.

بەرزبوونەوەی نەوت پەیوەندی بە بڕیارەکانی ئۆپێک پلاسەوە هەیە، کە ڕێککەوتن لەسەر بڕی بەرهەمھێنانی بە شێوەیەکی سنوردار بۆ چەند مانگی داهاتوو.

سەرپەیڤ