نیسان 25, 2021 22:54 Asia/Tehran
  • فیلمی دڵھەژێنی سوتاندنی تەرمی قوربانیانی کۆرۆنا لە دێلھی نوێ

بە تاوسەندنی توشبوون بە ڤایرۆسی ھیندی لەم وڵاتە ، فیلم و وێنەی دڵھەژێنی سوتاندنی تەرمی قوربانیانی کۆرۆنا لە دێلھی نوێ بڵاوبوونەوە .

بە پێی راپورتی ئیران پرێس ، فیلم و وێنەی سوتاندنی قوربانیانی کۆرونا لە دێلھی نوێ بووەتە ھۆی توڕەیی خەڵکی ھیندستان . 

لە ھەمان کات دا وەزارەتی تەندروستیی ھیندستان باسی توشبوونی 350 ھەزار کەسی کرد بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بیست و چوار کاتژمێری رابردوودا کە باڵاتڕین ئامارەی رۆژانەی تووشبوون لە جیھاندایە . 

بۆ پێشگرتن بە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا ، قەرەنتینەی دێلھی نوێ تا دوشەەمەی داھاتوو درێژەی دەبێ . 

دادگای باڵای  ھیندستانیش رایگەیاند ئەگەر رەوشی ئێستای کۆرونا لە ھیندستان درێژەی ھەبێ ، بارودۆخی نائاسایی نیشتمانیی رادەگەیەنێ . 

لە رۆژانی رابردوودا ئاماری مردنی رۆژانەی کۆرۆنا لە ھیندستان گەیشتووەتە سەرووی دوو ھەزار و 600 کەس لە رۆژدا  و تا ئێستا نزیکەی 17 میلیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 350 ھەزار کەسیش بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە .

سەرپەیڤ