May 01, 2021 15:22 Asia/Tehran
  •  ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە جیھان دا گەیشتە ١٥٢ ملیۆن کەس

‌ بە گوێرەی دوایین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ١٥٢ ملیۆن حاڵەت.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، ١٥٢ ملیۆن و ٨٦ هەزار و ٧٩١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، سێ ملیۆن و ١٩٥ هەزارو ٨٩٠ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ١٢٥ ملیۆن و ٧٧٧ هەزار و ٤٥٨ توشبوو چاکبونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریکا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاکەی تێدا تۆمارکراوە، تا ئێستا له‌و وڵاته‌ ٣٣ ملیۆن و ١٠٣ هه‌زار و ٩٧٤ که‌س تووشی کۆرۆنا بوون و ٥٩٠ هه‌زار و ٥٥ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

سەرپەیڤ