بەرزبوونەوەی ژماری کوژراوانی ناڕەزایەتیەکان لە میانمار
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i396061-بەرزبوونەوەی_ژماری_کوژراوانی_ناڕەزایەتیەکان_لە_میانمار
ژماری قوربانیانی ناڕەزایەتیەکانی نەیارانی کودیتا لە میانمار دیسان بەرزبووەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 03, 2021 19:16 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ژماری کوژراوانی ناڕەزایەتیەکان لە میانمار

ژماری قوربانیانی ناڕەزایەتیەکانی نەیارانی کودیتا لە میانمار دیسان بەرزبووەوە .

بە پێی راپۆرتی تی ئاڕ تی ، لە 24 کاتژمێری رابردوودا ، 6 کەسی دیکە لە ناڕەزایان لە شارەکانی ھێپاکانت ، ڤێتلێت ، ماندالای و ھیسپاو گیانی خویان لە کاتی ناڕەزایەتی نیشاندان بە کودیتای ئەرتەش لە میانمار لەدەستدا و کۆی کوژراوان گەیشتە 765 کەس . ھەروەھا سێ ھەزار و 55 کەس گیراون و بڕیاری گرتن بۆ 1369 کەسی دیکەش دەرچووە . 

باوکیاوھێ ، رێبەری یەکیەتی نیشتمانیی کارێن ، یەکێک لە گروپە چەکداریە ئەتنیەکانی دژی کودیتا لە میانمار رایگەیاند ، خۆڕاگریەک کە دوای کودیتای یەکی شوبات لە سەرانسەری ئەم وڵاتە دەستپێبوو، دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گروپە ئەتنیەکان تا پێکەوە یەک بگرن و لە دژی کودیتای سەربازیی شەڕ بکەن . 

میانمار لە کودیتای یەکی شوباتی لەشکەریانەوە ، گۆڕەپانی توندی و تیژی کودیتاچیان لە دژی ناڕازیانە .